بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە گفتوگۆیەکدا سیاسەتی ڕۆژاوا هەمبەر ئەردۆغانیسیاسەتێکی درۆیی وەسف کرد و وتی کە دیکتاتۆرگەلێک وەکوو ئەردغان زیاتر لە قازانجی ڕۆژاوان. ناوبراو هەروەها مەرجی ئازادی خۆی لە زیندان ی ڕاگەیاندنی پەیمان لەگەڵ ئەردۆغان ڕاگەیاند.
دەمیرتاش داوای لە هاوپەیمانی نەتەوە کرد تا بە پێکهێنانی سێ شاندی جیاواز لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکانی دەرەوەی هاوپەیمانی شەش ڕەهەندی ، هەروەها یەکێتی کرێکارییەکان و کۆنفیدراسیۆنەکانیان و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان دیدار و گفتوگۆ بکەن ، چونکوو ئاوەها دیدارگەلێک دەبێتە یارمەتیدەری هەڵبژاردنی دیمۆکراتیکی بەربژێری هاوبەش و ڕەوایی کەسەکەش دەباتە سەرەوە.
ناوبراو هەروەها ئەگەری بەربژێر بوونی ئیمام ئۆغڵوو و یاواش لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی زۆر دوور لە چاوەڕوانی وەسف کرد.
Your Comment